به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ناوچه ی ئالانی سه‌رده‌شت، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٩ی هەتاوی کاک عه‌بدوڵای شاهانی ناسراو به “عه‌به هۆمل ” به هۆی نه‌خۆشی ماڵئاوایی له ژیانکرد.
هاورئ عه‌بدوڵا پاش ئاشکرا بوونی تێکۆشانی کۆمه‌ڵه خه‌باتی سیاسی و رێکخراوه‌یی خۆی به كۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا . هاوڕێ عه‌بدوڵا ساڵی ١٣٦٠ چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیی کۆمه‌ڵه ی له شان کرد و تا ساڵی ١٣٦٤ ی هەتاوی پێشمه‌رگه ی کۆمه‌ڵه بوو . ئه‌م هاوڕێ ئازیزه له کاتی په‌لاماری کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئالانی سه‌رده‌شت به توندی بریندار بوو. پاش سارێژبوونی برینه‌کانی گه‌ڕایه‌وه سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تیی کۆمه‌ڵه . هاوڕێ عه‌بدوڵا به هۆی ده‌ستکورتی بنه‌ماڵه و پاش چوار ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی له ساڵی ١٣٦٤ گه‌ڕایه‌وه داوێنی بنه‌ماڵه‌ی . کۆماری ئیسلامی ئه‌م هاورێیهیان ده‌ستگیر و پاش ماوه‌یه‌ک ئازار ، ئه‌شکه‌نجه و زیندان و دوای ئه‌وه‌ی هیچیان لێ به‌ده‌ست نه‌هێنا به ناچار ئازادیان کرد. هاوڕێ عه‌بدوڵا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی خۆشناو، وه ک دڵسۆزی کۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت مایه‌وه و جێگای رێز و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری دڵسۆز و خه‌باتکاری ئاڵان بوو.