مترسی بێكاری كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی قه‌تعه‌سازی له‌ قه‌زوین

110q
به‌ پێی دان پێدانانی سه‌رۆكی خانه‌ی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی قه‌زوین دوابه‌دوای كێشه‌ و گرفتی به‌رهه‌مهێنان له‌ سه‌نایعی قه‌تعه‌سازی ئێران، ١٠ هه‌زار كه‌س له‌ شاغڵانی ئه‌م سه‌نایعه‌‌ له‌ ئۆستانی قه‌زوین به‌ره‌وڕووی بێكاری بوونه‌ته‌وه‌.
به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، هه‌ر ئێستا ٨٠ واحێدی به‌رهه‌مهێنه‌ری قه‌ته‌عاتی ئۆتۆمبیل له‌م ئۆستانه‌ ته‌عتیل یان نیوه‌ داخراون. شایانی باسه‌ ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی ته‌خه‌سوسی سه‌نایعی هه‌مگێنی قه‌تعه‌سازانی خۆدرۆش له‌م دواییانه‌دا له‌ قسه‌ و باسێكدا دانی به‌وه‌ دانا كه‌ ئه‌گه‌ر بارودۆخی سه‌نایعی قه‌تعه‌سازی وڵات تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژه‌ بكێشێت، ٣٠٠ هه‌زار هێزی ئینسانی له‌م سه‌نعه‌ته‌ بێكار ده‌بن.