مه‌ترسی ئیخراج له‌ كه‌مینی كرێكارانی ناڕازی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز

211q
كرێكارانی په‌یمانكاری قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، هه‌واڵی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٣٦٠ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان راگه‌یاند.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كرێكارانی په‌یمانكاری پڕۆژه‌ی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی هه‌شت مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له‌ رێكه‌وتی ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ مانیان گرت. دوابه‌دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگ حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت كرا. دوای په‌رداخت كردنی ئه‌م مه‌زایاگه‌له،‌ به‌ كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا ٣٦٠ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان له‌سه‌ركار ده‌ربكرێن.