مه‌ترسی ئێخراج له‌ كه‌مینی ٣٢ كرێكاری كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك

38
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی ٣٧‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك” و ئه‌گه‌ری ئێخراجی ٣٢ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، ٣٢ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك به‌ بیانووی كۆتایی هاتنی ئیعتباری قه‌رارداده‌كانیان، له‌ سه‌روبه‌ندی ئێخراجدا قه‌راریان گرتووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كه‌ ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”ی رشت، له‌ ٢٧ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به ٨ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.