مه‌ترسی ئێعدامی زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی سه‌ڵماس

324
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، “بهروز ئاڵخانی” زیندانی سیاسی مه‌حكوم به‌ ئێعدام، بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، بهروز ئاڵخانی له‌گه‌ڵ ١٥ كه‌سی دیكه‌ له‌ رێكه‌وتی ٧ی مانگی رێبه‌ندانی ساڵ ٨٨ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری “سه‌ڵماس” به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزب نه‌یاره‌كانی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ناوبراو پاش چه‌ندین مانگ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌شداری له‌ قه‌تڵی دادستانی رژیم له‌ شاری “خۆی”، به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا.