مه‌ترسی بێكاری له‌ كه‌مینی سه‌دان كرێكاری شیركه‌تی سه‌درا

386y
سه‌رۆكی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی شیركه‌تی “سه‌درا” دانی به‌وه‌دانا: ” مه‌ترسی بێكاری، له‌ كه‌مینی هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری شیركه‌تی سه‌نعه‌تی ده‌ریایی ئێران دایه‌.”ناوبراو سه‌ره‌ڕای پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه‌‌ ته‌حریمه‌ ناخۆییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی ٨٠ له‌سه‌دی بارودۆخی ئێستا ئه‌م شیركه‌ته‌یه‌، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ” ئه‌م شیركه‌ته‌، چوار هه‌زار و ٨٠٠ كرێكاری بووه‌ كه‌ ئێستا بۆ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س دابه‌زیوه‌ و له‌ حاڵی حازردا، به‌ حاڵه‌تی ته‌عتیل ده‌رهاتووه‌‌ و به‌ ١٠ له‌سه‌دی زه‌رفیت كار ده‌كات.”