مه‌ترسی بێكاری له‌ كه‌مینی هه‌زاران كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی كوهبه‌نان

121y
فه‌رمانداریی رژیم له‌ شاری “كوهبه‌نان” دانی به‌وه‌دانا: “چوار هه‌زار كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی كوهبه‌نان له‌ مه‌ترسی بێكاری دان”.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ له‌ حه‌وت مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی كوهبه‌نان، چوار هه‌زار كرێكار كار ده‌كه‌ن، جه‌ختی كرده‌وه‌: “سه‌ره‌ڕای كه‌م بوونی نرخی به‌ردی خه‌ڵووز و درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌، چالاكی زۆربه‌ی مه‌عده‌نی شاره‌ جیاجیاكانی راده‌گیردرێت و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكاران، كاره‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و بێكار ده‌بن.”