مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی چاوی هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاریی

326y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، “یوسف ئابخه‌رابات” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی به‌ندكراو له‌ زیندانی مهاباد، كه‌ به‌ هۆی كاری زۆره‌وه تووشی نه‌خۆشی چاو بووه‌، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌ چاوی له‌ده‌ست بدات.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی چاوی پێویسته‌ له‌ ده‌روه‌ی زیندان به‌سته‌ری بكرێت. پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی زیندانیش هوشداریی دابوو كه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری پزشكی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌سته‌ری كردنی ناوبراو بۆ دره‌وه‌ی زیندان، دژایه‌تی كراوه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ چاوی له‌ده‌ست بدات. شایانی باسه‌، ناوبراو مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩١ به‌ هۆی هاوكاری له‌گه‌ڵ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ رێكه‌وتی ١٨ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٢دا، له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.