بارودۆخی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئۆستانی ئازهربایجان غهربی بە هۆی دابین نەکردنی بوودجە و کەمتەرخەمی بەرپرسانی رێژیم زۆر نالەبارە و ئەگەری لە ناو چوونیان ههیه.
ئۆستانی ئازهربایجانی غهربی زیاتر لە هەزار و ٤٧٢ ئاسەواری مێژوویی هەیە کە پێشینەی ئەو ئاسەوارانە بۆ زیاتر لە یەک هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. بەڵام ئێستا ئەو ئاسەوارانە بە هۆی سیاسەتەکانی رژیم مهترسی لەنێوچوونیان لهسهره. بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی رژیم و ئیدارەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکان وەک رێکخراوی میراتی فەرهەنگی، زۆربەی شوێن و ئاسەوارە مێژووییەکان ئەگەری لەناوچوونی جیددیان لەسەرە و بەرپرسانی رژیمیش هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر كردنی ئەو کێشەیه هەڵناگرن. لەو پەیوەندییەدا زۆربەی ئەو ئاسەوارە مێژووییانە لە لیستی ئاسەواری مێژوویی جیهانیدا نەماون و رژیمیش هەندێک لەو ئاسەوارانەی بە تاڵان بردووە.