سروشت و لێڕەوارەکانی شاری جوانڕۆ، ماوەی چەندین ساڵه كه بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پێوه‌ندیدار، به‌ره‌وڕووی مەترسی و هەرەشەی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه.
بە وته‌ی خەڵکی ئه‌م ناوچه‌یه، ژمارەیەکی بەرچاو لە دار وەن و به‌ڕووه‌كان لەم ناوچەیه کە تەمەنیان زیاتر لە ٤٠٠ ساڵە، لە لایەن کەسانی هه‌لپه‌ره‌سته‌وه لە مه‌ترسی لهناچووندان و هه‌روه‌ها لێڕەوارەکان و سەیرانگەكانی ئه‌م شاره، بە هۆکاری مرۆیی، سروشتی و نەخۆشییەوە به‌ره‌وڕووی قەیرانی وشکبوون بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه، بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رژیم، چه‌ندین لایەنی پەیوهندیداری ژینگەپارێز لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، دەیان ئەنجومەنی خۆڕسکی جه‌ماوه‌ریان لەپێناو پاراستنی ژینگە و لێڕەوار و دارستانەکاندا دامەزراندووه و چالاكی ده‌كه‌ن.