مه‌ترسی له‌نێوچوونی یه‌كجاری كانی بڵ

323y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژینگه‌پارێزی كرماشان، هه‌واڵی ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی یه‌كجاری كانی بڵی به‌ هۆی دروستكردنی به‌نداوی داریان له‌سه‌ر ئه‌م كانییه‌ی بڵاو كرده‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای داخوازیی چالاكانی ژینگه‌پارێزی سه‌باره‌ت به‌ رزگاریی كانی بڵ، رۆژ له‌ دوای رۆژ ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی ئه‌و كانییه‌ سروشتییه‌ زیاتر ده‌بێت. شایانی باسه‌ پێشتریش له‌ سه‌ردانی به‌رپرسی رێكخراوی گشتیی ژینگه‌ی ئێران بۆ ئۆستانی كرماشان، رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان خوازیاری رزگاریی كانیی بڵ بوون. به‌ڵام به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكی جیدیان بۆ رزگار كردنی كانی بڵ ئه‌نجام نه‌داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كانیی بڵ له‌ ١٥ كیلۆمێتری شاری نۆدشه‌ و ٣ كیلۆمێتری ئاوایی “هه‌جیج” هه‌ڵكه‌وتووه‌.