له حاڵی حازردا له مه‌نته‌قه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاشپه‌زخانه‌ی سه‌نعه‌تی له بارودۆخی غه‌یره بێهداشتی چالاكی ده‌كه‌ن كه كرێكاران ئێمكانی سكاڵایان بۆ پێشگیری له چالاكی ئه‌وان نییه.
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، باس له ناستاندارد بوونی زۆرێك له ئاشپه‌زخانه سه‌نعه‌تیه‌كانی پارسی جنوبی ده‌كات كه له‌و شوێنانه خۆراكی رۆژانه‌ی كرێكارانی پیشه‌یی له پرۆژه جیاجیاكانی ئه‌م ناوچه‌یه ئاماده ده‌كرێت. ئه‌م بارودۆخه له حاڵێكدایه كه پێشتریش راپۆرتگه‌لێك سه‌باره‌ت به مه‌سمووم بوونی چه‌ندین گروپ له كرێكارانی مه‌نته‌قه‌ی پارسی جنوبی به هۆی مه‌سره‌فی خۆراكی ئالووده بڵاو كرابۆوه.