مه‌ترسی پاڵاوگه‌ی گاز له‌سه‌ر ژینگه‌ی ئیلام

35y (4)
پاشماوە و زبڵی پاڵاوگەی ئیلام و دووکەڵی سووتەمەنی گوگرد، ژینگەی ناوچەی ئیلام و هەروەها ژیانی زیندەوەرانی خستۆتە مەترسییەوە.
پیسبوونی ژینگەی ناوچەی ئیلام بەهۆی بارینی بارانە ئەسیدییەکان، وای کردووە کە بەشێک لە زیندەوەرانی ئەو ناوچەیە لەناو بچن. پێشتریش لایەنگرانی ژینگەپارێزی نیگەرانیان سەبارەت بە دووکەڵی پاڵاوگەی گاز لەئیلام دەربڕیبوو. شایانی باسه‌ پاڵاوگەی گازی ئیلام لە ٢٥ کیلۆمیتری باکووری رۆژئاوای شاری ئیلام و ١٢ کیلۆمیتری بەخشی چوار هەڵکەوتووە و کاری دروستکردنی ئەو پاڵاوگەیە لە مانگی جۆزەردانی ١٣٨٠ دەستیپێکرد و لەساڵی ١٣٨٦ قۆناغی وەرێخستنی جێبەجێ کرا.