مه‌حدودیه‌تی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ له‌دژی فه‌له‌ستینییه‌كان

252y
رژیمی ئیسرائیل له‌ درێژه‌ی مه‌حدودیه‌ت و گوشاری ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ له‌دژی فه‌له‌ستینییه‌كان، گه‌ڵاڵه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ئوتوبوسی فه‌له‌ستینییه‌كانی لێواری رۆژئاوای ده‌ستپێكردۆته‌وه‌. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، فه‌له‌ستینییه‌كانی دانیشتووی لێواری رۆژئاوای رووباری ئۆردۆن كه‌ بۆ كار كردن روو له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵانه‌وه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆماڵ، مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئوتوبوسی ئیسرائیلییه‌كانیان نییه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ رۆژانه‌ سه‌دان فه‌له‌ستینی كه‌ زۆرتر له‌ به‌شی ساختمانی كار ده‌كه‌ن، روو له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن.