مه‌حكومیه‌تی ده‌ركردنی حوكمی دژه‌مرۆڤانه‌ بۆسه‌ر كرێكارانی مه‌عده‌نی چادرملوو

23y
ناوه‌نده‌كانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌ ئێران له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا، ده‌ركردنی حوكمی دژه‌مرۆڤانه‌‌ له‌دژی كرێكارانی مه‌عده‌نی چادرملووی به‌تووندی مه‌حكوم كرد.له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “رژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا رێگه‌ی زاڵبوون بۆسه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان به‌ سه‌ركووت و وه‌حشیگه‌ری هه‌رچی زۆرتر و چاوترسێن كردنی كرێكاران به‌ شێوه‌ی ده‌ركردنی حوكمی قوورسی زیندانیان و شه‌لاق تاوتووێ ده‌كات. رژیم به‌ هێرشی سیستماتیك بۆسه‌ر سفره‌ی خاڵی كرێكاران و به‌ زیاد كردنی ته‌نیا ١٧ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كان، له‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شه‌ریف و زه‌حمه‌تكێش، به‌ زیندان و ده‌ركردنی حوكمی شه‌لاق، هه‌وڵی ترساندن و سه‌ركوت كردنیان ده‌دات .”