“كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان” له به‌یانییه‌كدا، وێڕای مه‌حكوم كردنی بازداشتی “شاپوور ئێحسانی راد” خوازیاری ئازادی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه و سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی به‌ندكراو بوون.له به‌شێك له‌م به‌یانیه‌دا هاتووه: “كۆماری ئیسلامی سه‌رمایه‌داری شاپوور ئێحسانی راد كرێكاری ئێخراجی و هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی به بیانووی پێوه‌ندی ناوبراو له‌گه‌ڵ كرێكارانی نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا كه له ناڕه‌زایه‌تی په‌رداخت نه‌كردنی زیاتر له ٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و ١٧ مانگ مافی بیمه زیاتر له یهكمانگه مانیانگرتووه، ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی هاندانی كرێكاران، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكاریهیان راپێچی زیندان كردووه. سه‌رمایه‌داری هار و دڕنده له راستای ئه‌ركه چه‌وسێنه‌رانه و دژهكرێكاریهكانی، رێگایه‌كی بێجگه له چڕكردنه‌وه‌ی گوشار و سه‌ركوتی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری نییه و كرێكارانیش ته‌نیا به پشتبه‌ستن به هێزی یه‌كگرتووانه و هاوپشتی چینایه‌تی خۆیان ده‌توانن له به‌رامبه‌ر نهوكهرانی سه‌رمایه‌داری له هاوچینه‌كانیان و هه‌ڵسووڕاوانی دڵسۆز و سادێقی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری دیفاع بكه‌ن.”