مه‌حكومیه‌تی دیاریكردنی حه‌قده‌ستی ناعادڵانه‌ی كرێكاران له‌ ساڵی ٩٤

644t

“سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتوبوسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك، دیاریكردنی حه‌قده‌ستی ناعادڵانه‌ و به‌ چه‌ند قات له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری كرێكاران له‌ ساڵی ٩٤دا به‌ تووندی مه‌حكوم كرد.له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید، یه‌كگرتوو و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ میلیۆنها كرێكار، هه‌میشه‌ خوازیاری حه‌قده‌ستی عادڵانه‌ بووه‌ و چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكارانی دژبه‌ ئینسانیه‌ت و عه‌داڵه‌ت ده‌زانێت. سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید بڕیاری شورای باڵای كار له‌ دیاریكردنی حه‌قده‌ست ناعادڵانه‌ی كرێكاران له‌ ساڵی ١٣٩٤ی مه‌حكوم و به‌ هۆی به‌شداری نه‌كردنی نوێنه‌رانی كرێكاران له‌م شورایه‌ ئه‌مه‌ وه‌كوو بڕیارێكی دوو لایه‌نه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نكار و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ده‌زانێت. له‌ كۆتایی دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و سه‌ندیكایه‌، “له‌ ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌دژی ئه‌م بێ عه‌داڵه‌تیانه‌، پشتیوانی ده‌كات.”