مه‌حكومیه‌تی چڕتركردنه‌وه‌ی گوشار له‌دژی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ

463t

رێكخراوی “هه‌واڵنێرانی بێ سنوور” به‌ ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌‌ك، چڕتركردنه‌وه‌ی گوشار له‌دژی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و زیندانی كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی چاپه‌مه‌نی مه‌حكوم كرد.
له‌م به‌یانییه‌ وێڕای مه‌حكوم كردنی بازداشتی “عه‌لی مه‌قامی”، هه‌ڵسووڕاوی چاپه‌مه‌نی جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌موو جارێك به‌ ئه‌زیه‌ت و ئازاری بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووسان و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، وه‌كوو ئامرازێك بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر میدیاكان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.