“كومیته‌ی دفاع له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی مه‌هاباد” به ده‌ركردنی راگه‌یاندنی ژماره ٣٤ی خۆی، درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زیه‌ت و ئازاری هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌حكوم كرد.
له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان، له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری رێكخراو له تهشكوله كرێكاریه‌كان له‌وانه، ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی هێرشێكی به‌ربڵاویان ده‌ستپێكردووه. هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان به ته‌واوی هێزه‌وه، ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، ده‌ده‌نه به‌ر هێرش و رۆژێك نییه كه هه‌ڵسووڕاوانی رێكخراو له‌م كومیته‌یه نه‌درێنه به‌ر هێرش و بانگ یان ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرێن. كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌هاباد وێڕای مه‌حكوم كردنی سه‌رله‌نۆی بانگ كردن، هه‌ڕه‌شه، ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “زانیار ده‌باغییان” و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی زیندانییه.