مه‌حكوم كردنی ئێحزاری دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری

251
كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاونی كرێكاری مهاباد به‌مه‌به‌ستی مه‌حكوم كردنی ئێحزاری دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “مه‌حموود ساڵحی و كورش به‌خشه‌نده‌”، راگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ ئه‌ندامانی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد، ده‌ركردنی حوكمی ئێحزار بۆ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌حموود ساڵحی و كورش به‌خشه‌نده‌ به‌ هۆی چالاكی كرێكاری له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكاراییه‌كان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی یاسا و پێشل كردنی مه‌قاوله‌ نامه‌كانی ٨٧ و ٩٨ی رێكخراوی جیهانی كار ده‌زانین و وێڕای مه‌حكوم كردنی حوكمی ئێحزار، بازداشت و دادگایی كردنی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین پێكهێنان و چالاكی له‌ كومیته‌كان و رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری، مافی ره‌وا و بێ ئه‌ملاوئه‌ولای چینی كرێكاری ئێرانه و نابێ هیچ كه‌سێك بۆ بۆنه‌ی چالاكی له‌م رێكخراوانه‌، وه‌ك تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. به‌م بۆنه‌وه‌، ئێمه خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ زیندانین.