مه‌حكوم كردنی ئێعدامی منداڵان له‌ ئێران

75q
دوو نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كارناسانی مافی مرۆڤ، رۆژی جومعه‌ ٢٤ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا ئێعدامی دوو تازه‌لاوی ئێرانی كه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامی تاوان منداڵ بوون، به‌ توندی مه‌حكوم كرد.
هه‌فته‌ی رابردوو “فاتمه‌ سالبێهی و سه‌مه‌د زه‌هابی” دوو تازه‌لاو كه‌ له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌ زیندانه‌كانی ئێران ئێعدام كران. “ئه‌حمه‌د شه‌هید” نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م ئێعدامانه‌ی به‌ جێگای نیگه‌رانی و پێشێل كردنی به‌رچاوی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌قه‌ڵه‌م داوه‌. نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌كگرتووه‌كان و كارناسانی مافی مرۆڤ له‌ به‌یانییه‌كه‌یاندا داوایان له‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه‌ كه‌ كۆتایی به‌ ره‌وتی ئێعدامی منداڵان بێنێت. شایانی باسه‌ پێشتریش رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئێعدامی ئه‌م دوو تازه‌لاوه‌ی مه‌حكوم كردبوو.