مه‌حكوم كردنی بازداشتی رۆژنامه‌نووسانی ئێرانی

230q
هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له‌ راگه‌یاندنێكدا، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ئێرانیان مه‌حكوم كرد.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “رێكه‌وتی ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌ حاڵێكدا كه‌ مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسی رژیم، چوار رۆژنامه‌نووسیان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار ده‌كرد، هاوكات ناوه‌نده‌ چاپه‌مه‌نییه‌كانی سپای پاسداران وه‌ك ته‌سنیم و فارس نیوز جارێكی تر هه‌واڵی “دۆزینه‌وه‌ی باندی جاسوسی ئامریكایی له‌ چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئێران”یان بڵاو كرده‌وه‌. به‌رپرسانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و له‌ سه‌روویانه‌وه‌ عه‌لی خامنه‌یی ده‌بێ كۆتایی به‌ پێشێل كردنی به‌رچاوی ئازادی راگه‌یاندن كه‌ پێشێل كردنی ئه‌سڵی ١٩ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و میساقی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌، بێنن.”