“كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌هاباد” به مه‌حكوم كردنی بازداشتی “كوروش به‌خشه‌نده” و هه‌ڕه‌ش و بانگ كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، خوازیاری ئازادی ناوبراو و كرێكارانی زیندانی دیكه و زیندانیانی سیاسی بوو.
شایانی باسه كه له درێژه‌ی ره‌وتی بانگ كردن، هه‌ڕه‌شه و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له شاری سنه، رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه، كوروش به‌خشه‌نده له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ئه‌م شاره، ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه.