دوابه‌دوای كرده‌وه‌ی بانكی “ته‌وسه‌عه و ته‌عاونی” شاری سه‌قز بۆ وه‌رگرتنی حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی یه‌كێك له موعه‌لیمانی ئه‌و شاره، موعه‌لیمان به چوون بۆ ئه‌م بانكه، خوازیاری داخستنی حیسابهكانیان بوون.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م موعه‌لیمه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زامنی كه‌سێك بووه كه ٣ قیستی ئاخری وامه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه. به وته‌ی ئه‌م موعه‌لیمه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، بانكی ته‌وسه‌عه ته‌نیا یه‌ك ساعه‌ت پێش له وه‌رگرتنی حوكمی بازداشتی، ئه‌ویان له نه‌درانی قیستی وامه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها موعه‌لیمانی شاری سه‌قز كه ئه‌م كرده‌وه‌یه به بێ رێزی به خۆیان ده‌زانن، خوازیاری به‌ستنی حیسابه‌كانی خۆیان بوون و رۆژی پێنجشه‌ممه به چوون بۆ شۆعبهكانی ئه‌م بانكه، ده‌ستیان به به‌ستنی حیسابهكانیان كرد. شایانی باسه نزیكه‌ی ٣٥٠ كه‌س له موعه‌لیمانی شاری سه‌قز به ئیمزا كردنی نامه‌یه‌ك، داوایان له هه‌یئه‌ته‌كانی به‌رپرسی ته‌عاونی مه‌سره‌ف، ته‌عاونی ئێعتبار و ته‌عاونی سه‌ندوقی وامی زه‌روری فه‌رهه‌نگیان كردووه كه بۆ مه‌حكوم كردن و ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌یه، حیسابه‌كانی ئه‌م تهعاونیانه كه گشتیان سه‌ر به فهرههنگیانن، ببه‌سترێت.