مه‌حكوم كردنی بازداشتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئه‌ندیمشك

844
كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان له‌ راگه‌یاندنێكدا، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ شاری ئه‌ندیمشك له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوویان مه‌حكوم كرد.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و كرێكاری شاری ئه‌ندیمشك، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ بازداشت و راپێچی شوێنی نادیار كراون. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی وێڕای مه‌حكوم كردنی بازداشتی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانه‌، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی به‌ندكراو و هه‌روه‌ها زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تییه‌.”