مه‌حكوم كردنی جه‌نایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌ نۆروێژ

229
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی نۆروێژ، رۆژی جومعه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی جه‌نایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیه‌، له‌ شاری “ئۆ‌سلۆ” به‌ڕێوه‌چوو.ئه‌م ئاكسیۆنه‌ به‌ به‌شدای ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز، ئه‌حزاب و سازمانه‌ جیاجیاكان له‌ ئۆ‌سلۆ پێته‌ختی نۆروێژ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ به‌ڕێوه‌چوو. ته‌شكیلاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی نۆروێژیش له‌م ئاكسیونه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌ ‌به‌شداری كرد‌. هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه له‌ نۆروێژ، له‌ راگه‌یاندنێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ باقی ئه‌حزابی كوردستانی، جه‌نایه‌تی ده‌وڵه‌تی “توركیه‌”یان به‌ توندی مه‌حكوم كرد و خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ ده‌ستبه‌جێ واز له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی خۆی بۆسه‌ر كوردستانی عێراق و مه‌قه‌ڕه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بێنێت. هه‌روه‌ها كۆتایی به‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی بهێنێت و سه‌رجه‌م ئه‌و زیندانیانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه ده‌ستبه‌سه‌ر كران،‌ ئازاد بكات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →