“كومیته‌ی ههماهههنگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوئ كرێكارییه‌كان”، له به‌یانییه‌یه‌كدا حوكمی ده‌ركراو له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌حكوم كرد.له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكاران”، به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی، تێكدانی نه‌زمی گه‌شتی و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام له لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان و دوو ساڵ بێبه‌ش بوون له چالاكی مه‌حكوم كراوه. به‌م بۆنه‌وه كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی حوكمی ناعادڵانه‌ی زیندان له‌دژی ناوبراو و بانگ كران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی باقی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، به توندی مه‌حكوم ده‌كات و خوازیاری ئازادی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی زیندانی بوو.”