مه‌حكوم كردنی حوكمی ده‌ركراو له‌دژی یه‌دوڵڵا سه‌مه‌دی و ئیقباڵ شه‌بانی

96y
“كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌هاباد” به‌ ده‌ركردنی راگه‌یاندنێك، ده‌ركردنی حوكمی دژه‌ ئینسانی زیندان و شه‌لاق له‌دژی دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ شاری سنه‌، به‌ ناوه‌كانی “یه‌دوڵڵا سه‌مه‌دی و ئیقباڵ شه‌بانی” مه‌حكوم كرد.كومیته‌ی به‌رگری له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌هاباد له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا جه‌ختی كردۆته‌وه‌: “ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ ئه‌حكامی دژه‌ ئینسانی و دژه‌ كرێكاری له‌ لایه‌ن رژیمه‌وه‌ بۆ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێران ده‌رده‌كرێت. ته‌واوی ئه‌م كرێكارانه‌ و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، ته‌نیا به‌ هۆی به‌رگری له‌ مافی هاوچاره‌نووسانیان دادگایی كراون، به‌ڵام له‌ لایه‌ن‌ كاربه‌ده‌ستانی ئیسلامی سه‌رمایه‌داریه‌وه‌ ئه‌حكامی دواكه‌وتووانه‌ و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یان بۆده‌ركراوه‌. شه‌لاقێك كه‌ له‌ گیانی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ده‌درێت، شه‌لاقێكه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی سه‌رمایه‌وه‌ له‌ گیانی چینی كرێكار له‌ ئێران ده‌درێت.”