مه‌حكوم كردنی حوكمی ده‌ركراو له‌دژی مه‌حموود ساڵحی

505 (1)
كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان له‌ راگه‌یاندنێكدا حوكمی ده‌ركراو له‌دژی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “مه‌حموود ساڵحی”یان مه‌حكوم كرد.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: مه‌حموود ساڵحی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان” له‌ دادگای ناعادڵانه‌دا، به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای وه‌ك “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان”، به‌ ٩ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا. له‌ كه‌س شاراوه‌ نییه‌ كه‌ دۆستان و لایه‌نگرانی سه‌رمایه‌ به‌نیازن به‌ سه‌پاندنی حوكمی قورس له‌دژی كرێكارانی وشیار و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، له‌ نێوانیاندا ترس و خۆف بنێنه‌وه‌ تا له‌م رێگایه‌وه‌ بتوانن چینی كرێكار له‌ درێژه‌دان به‌ رێگاكه‌یان و به‌دوادانه‌چوونی مه‌زایاكانیان رابگرن، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌زایای چینی كرێكار له‌ ئێران زۆر به‌رین و به‌ربڵاوه‌. رژیم به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ته‌عقیبی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و كرێكارانی ناڕازیی، ناتوانێت ئێمه‌ له‌ خه‌بات و داواكارییه‌كانمان پاشگه‌ز بكاته‌وه‌. به‌م پێیه‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌م حوكمه‌ ناعادڵانه‌یه‌ بۆ مه‌حمود ساڵحی و كۆتایی هێنان به‌ په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی له‌دژی ناوبراو و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارییه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →