ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان بۆ مه‌حكوم كردنی حوكمی ده‌ركراو له‌دژی مه‌حمود ساڵحی، بهیانییهیهكیان ده‌ركرد.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: كرێكاران، رێكخراوه كرێكارییه‌كان، ئینسانه چه‌وساوه‌كان! هه‌روا كه ئاگادارن رژیمی كۆماری ئیسلامی زاڵ به‌سه‌ر ئێران له حوكمێكی ناعادڵانه‌دا هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و سیمای ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران مه‌حمود ساڵحی به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان و هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبهكانی نه‌یاری رژیم و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام، سه‌رجه‌م به ٩ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرد. ئه‌م حوكمه له بارودۆخێكدا ده‌رده‌كرێت كه رژیم له سه‌روبه‌ندی رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی، سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و موعه‌لیمانی چڕتركردۆته‌وه و به پێكهێنانی كه‌شوهه‌وای ترس و خۆف، هه‌وڵی بێده‌نگ كردنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی ده‌دات. به‌م پێیه ئێمه ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان وێڕای مه‌حكوم كردنی ئه‌م حوكمه ناعادڵانه‌یه له‌دژی مه‌حمود ساڵحی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌م حوكمه نامرۆڤانه و ناعادڵانهیهین.