“یه‌كیه‌تی هێزی كاری پرۆژه‌یی ئێران” به بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك، ده‌ركردنی حوكمی دژه ئینسانی شه‌لاق و زیندانی له‌دژی كرێكارانی ناڕازیی مه‌عده‌نی “چادرملوو” مه‌حكوم كردووه.
له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا به پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه “لێدانی شه‌لاق له كرێكاران جه‌نایه‌ته”، وێڕای ئاماژه به نه‌مایشی بوونی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیم و لایه‌نگری ئه‌وان له خاوه‌نكار، جه‌خت كراوه‌ته‌وه: “وته‌كانی خاوهنكاران پایه و بنه‌ڕه‌تی حوكمی ئه‌م دادگایانه‌یه. خاوهنكارانێك كه ته‌نیا پێوه‌ری ئهرزشهكانیان كه‌سبی قازانجی زیاتر له رێگایه‌كه‌وه و چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران ته‌نیا ئیمكانی كه‌سبی سوده. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هیچكام له دادگاكان، ته‌نانه‌ت هیچ خاوهنكارێكیان له بابه‌ت نه‌درانی حه‌قده‌ست مه‌حكوم نه‌كردووه، چ بگا به حوكمی شه‌لاق.”