مه‌حكوم كردنی درێژه‌ی بازداشتی زانیار ده‌باغیان

378t (1)

كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان له‌ به‌یانییه‌كدا، وێڕای مه‌حكوم كردنی درێژه‌ی له‌زیندان راگرتنی “زانیار ده‌باغیان”، خوازیاری ئازادی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ و باقی هه‌ڵسووڕاوانی زیندانی دیكه‌یه‌.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “ئێستا ١٤ رۆژ به‌سه‌ر بازداشتی زانیار ده‌باغیان هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌روا له‌ بێ خه‌به‌ری و نیگه‌رانیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. تاوانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ش وه‌كوو باقی كرێكارانی ئاگا و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی شتێك نییه‌ بێجگه‌ له‌ به‌دواداچوونی ویست و داخوازییه‌كانی كرێكاران و هه‌وڵ بۆ باشتر كردنی بارودۆخی كار و ژیانی ئه‌وان.