مه‌حكوم كردنی دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی شاری حه‌سه‌كه‌ له‌ لایه‌ن بان كی مۆن

594t
رۆژی جومعه ٢٩ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ لە کاتى به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی نەورۆز و سەرى ساڵى نوێ، دوو تەقینەوە لە شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان لە لایەن داعشەوە روویاندا.لە ئاکامی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌دا كه‌ رۆژی جومعه‌ روویاندا، ٤٠ کەس له‌وانه ٥ منداڵ کوژراون و نزیکەى ٨٠ کەسی دیکە بریندار بوون. “بان کی مون” سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند کردەوە خۆکوژییەکان لە کاتێکی ئاوادا “مایەی شەرمەزارییە” و ئه‌م كرده‌وانه‌ی مه‌حكوم كرد.