سێ كه‌س له زیندانیانی سیاسی و كرێكاری له‌وانه “شاهروخ زه‌مانی”، زیندانی ره‌جایی شاری كه‌رج به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی له “خوزستان”یان مه‌حكوم كرد.
شایانی باسه كه له دوای خۆ سووتاندنی ده‌ستفرۆشێك له شاری خۆڕه‌م شه‌هر، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قام. خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی هێزه‌كانی رژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. له جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌دا سه‌دان كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كران و یه‌كێك له خۆپیشانده‌رانیش گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ره‌شه‌ممه له جه‌ریانی كایه‌ی تیمه‌كانی فوتباڵی ئه‌لهێلالی عه‌ره‌بستان و فولادی خوزستان، توندوتێژیگهلێك روویدا كه به شوێن ئه‌وه‌دا سه‌دان كه‌س له تماشاچهیهكان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.