مه‌حكوم كردنی سه‌ركوت و گوشار بۆسه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری

271q
“سه‌ندیكای كرێكارانی فلێزكار مكانیك” له‌ راگه‌یاندنێكدا هه‌ر چه‌شنه‌ مه‌حدودیه‌ت و گوشار له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریان مه‌حكوم كرد.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌” له‌ ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران كه‌ به‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه‌، بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكم، خۆی به‌ دایره‌ی ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای “ئێوین” ناساند. ئه‌م سه‌ندیكا هه‌رچه‌شنه‌ گوشار، په‌روه‌نده‌ سازی و زیندانی كردنی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌حكوم ده‌كات و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو و سه‌رجه‌م كرێكارانی زیندانییه‌.”