مه‌حكوم كردنی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی رژیم له‌ ناوچه‌كه‌

715t (1)
ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیانی سیاسی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌ به‌یانییه‌كدا، سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامیان له‌ ناوچه‌كه‌ مه‌حكوم كرد.له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “ده‌ستدرێژی بێ به‌زه‌ییانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌حره‌ین، عێراق، سوریه‌ و لۆبنا و به‌تایبه‌ت یه‌مه‌ن و هه‌زینه‌ كردنی به‌ میلیارد دۆلار له‌ سه‌رمایه‌كانی خه‌ڵك، ته‌نیا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ دوژمنایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن به‌ هه‌زاران كه‌سی بێتاوانیش بكوژرێن. شه‌ڕخوازی رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و له‌دژی دیموكراسی و به‌شه‌ریه‌ته‌.”