به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، سێ زیندانی سیاسی له لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه له شاری مه‌هاباد به ئێعدام مه‌حكوم كران.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م سێ هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه به‌ناوه‌كانی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا، حسێن عوسمانی و دیاكۆ رەسوولی”، له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٢ لە مەهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و رەوانەی گرتووخانەی ئەمنیەتی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كران. جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌م سێ هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه لە لایەن لقی ١ی دادگای رژیمه‌وه، به دروستكردنی په‌روه‌نده‌یه‌ك تۆمه‌تی موحاربه له رێگای ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و ئه‌ندامیه‌تی له حێزبێكی نه‌یاری رژیمیان دراوه‌ته پاڵ و به ئێعدام مه‌حكوم كراون.