مه‌حكوم كردنی كوشتاری خۆپیشانده‌ران له‌ ئانكارا

53q
“یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران” له‌ راگه‌یاندنێكدا، بۆمبگوزاری و كوشتاری خه‌ڵكێك كه‌ به‌ دروشمی “كار، ئاشتی و دیمۆكراسی” له‌ ئانكارا خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخستبوو، مه‌حكوم كرد.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌د هاتووه‌: “رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ئۆكتۆبر دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ نێو خه‌ڵكێك كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان به‌ داواكاری كار، ئاشتی و دیمۆكراسی له‌ ئانكارا كۆبوونه‌وه‌، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س كوژران و ٢٠٠ كه‌سیش بریندار بوون. یه‌كێك له‌ داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران، كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕێكه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ وه‌ك جه‌نگ له‌دژی تیرۆریسم له‌ مانگی ژوئیه‌ به‌ هێرشی نیزامی بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گای پارتی كرێكارانی كوردستان و شاره‌ كوردنشینه‌كان له‌ باشور و باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ و بۆمباران و كوشتاری خه‌ڵك ده‌ستپێكردووه‌. ئێمه‌ وێڕای مه‌حكوم كردنی كوشتاری خه‌ڵك له‌ ئانكارا و راگه‌یاندنی نه‌فره‌ت و تووڕه‌یی خۆمان له‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ و سیاسه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ و سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌، به‌ بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌ران، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و رێكخراوه‌ كرێكاری و چه‌په‌كانی توركیه ده‌كه‌ین كه‌ بانگه‌وازیان بۆ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كردبوو.