مه‌حكوم كردنی هاوڵاتیان به‌ تۆمه‌تی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ ورمێ

34
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی و ئیداره‌ی ئتیلاعاتی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ حوكمی قه‌زایی بۆ ١٦ هاوڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو به‌ تۆمه‌تگه‌لێكی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ شاری ورمێ ده‌ركراوه‌.
به پێی راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، له‌ مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ٩٣، لقی ١ی دادگای رژیم له‌ شاری ورمێ، حوكمی زیندانی ١٥ هاوڵاتی كه‌ له‌ نێوان مانگی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٣ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ده‌ركراوه‌. ناوی ئه‌م هاوڵاتیانه‌ كه‌ به‌ زیندانی ٧ مانگ تا ٢ ساڵ مه‌حكووم كراون، بریتین له‌: “فه‌رامه‌رز نه‌جه‌فی، حسێن نه‌جه‌فی، فایق نه‌جه‌فی، كه‌ریم زه‌مانی، عه‌بدوڵا به‌ده‌وی، ناسر به‌ده‌وی، مه‌حموود جانگوو، عه‌بدولناسر مه‌حمودپوور، مه‌ولود حسێنی، ناجی ته‌یمورزاده‌، فه‌ره‌یدون ئێبراهیمی، ره‌زا ئه‌یوبی، ره‌مه‌زان سه‌بزی، عه‌لی ئه‌هرۆم، گۆلناز ئاهه‌نگ خۆش و به‌شیر سالێحی” كه‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی “ورمێ و ماكۆ و خۆی”ن. شایانی باسه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌م زیندانیانه‌ به‌ تۆمه‌تی “چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌م زیندانیانه‌ له‌ به‌ندی لاوان و به‌ندی ٣٤ی زیندانی ورمێ دا راگیراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →