مه‌حكوم كردنی هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌ له‌دژی نه‌رگس محه‌ممه‌دی

107q
“كۆمه‌ڵگای دیفاع له‌ مافی مرۆڤی ئێران” به‌یانییه‌یه‌كی له‌ژێر ناوی “هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌ و زاڵمانه‌ له‌گه‌ڵ نه‌رگس محه‌ممه‌دی ده‌بێ كۆتایی پێبێت”ی بڵاو كرده‌وه‌.
به‌رنامه‌ی چاودێری بۆ پشتیوانی له‌ داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ كه‌ به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی “فێدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵگای مافی مرۆڤ و رێكخراوی جیهانی خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌”یه‌، هه‌ڵسوكه‌وتی زاڵمانه‌ و نامرۆڤانه‌ له‌گه‌ڵ نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌ زیندانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ توندی مه‌حكوم ده‌كات.” شایانی باسه‌ نه‌رگس محه‌ممه‌دی وته‌بێژ و جێگری سه‌رۆكی كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ كه‌ له‌ رێكه‌وتی ١٥ی مانگی گوڵان ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌، به‌ هۆی خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی رۆژی ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گواسترایه‌وه‌ و له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ست و پایان به‌ستۆته‌ ته‌خته‌وه‌