مه‌حكوم كردنی هێرشی مه‌ئمورانی رژیم بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان

289
یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا، هێرشی مه‌ئمورانی رژیم بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی به‌ توندی مه‌حكوم كرد و رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئازاردانی موعه‌لیمان بێ وڵام نامێنێته‌وه‌. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانیه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: “ویست و داخوازی موعه‌لیمان كه‌ له‌مێژه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌، ئه‌وانی به‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و نابه‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ رژیمی ئیسلامی كه‌ هیچ چه‌شنه‌ مافێك له‌وانه‌ ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن و رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ئه‌وان به‌ ره‌سمی ناناسێت، ناچار كردووه‌. موعه‌لیمان له‌ ته‌واوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ده‌وره‌ی رابردوو، مه‌زایا ره‌واكانی خۆیان دووپات كردۆته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رانی رژیم له‌جیاتی پێڕا‌گه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كیان، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ئه‌زیه‌ت و ئازاردان، هه‌ڕه‌شه‌، بانگ كردنی به‌رده‌وام و بازداشت و زیندانی كردنی هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌. یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران له‌ بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمان و ماف و مه‌زایای ره‌وای ئه‌وان، پشتیوانی ده‌كات و ئه‌زیه‌ت و ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی موعه‌لیمان به‌ توندی مه‌حكوم ده‌كات.”