مه‌حكوم كردنی چڕتر بوونه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ و سه‌ركوتی كرێكاران

76y
“سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئوتوبووسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر” به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك، سه‌پاندنی هه‌ر چه‌شنه‌ سه‌ركوت و بێ عه‌داڵه‌تیه‌ك له‌دژی به‌رژه‌وندییه‌كانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له‌ ئێرانی مه‌حكوم كرد.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام، كرێكاران، خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و ده‌ستكورتی ماندوو كردووه‌ و گرانی، هه‌ژاری بێكاری رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ په‌ره‌ده‌سێنێت و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بۆ كرێكاران، به‌ڕێچوونی ژیانی بۆ ئه‌وان سه‌ختر كردۆته‌وه‌. كاتێك ئه‌م كرێكارانه‌ له‌م بارودۆخه‌دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن یان مان ده‌گرن، به‌ره‌و‌ڕووی حوكمی نامرۆڤانه‌ و دژه‌ كرێكاریی وه‌كوو ئێخراج، بێكاری، زیندان و شه‌لاق ده‌بنه‌وه‌. سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحێد، وێڕای مه‌حكوم كردنی حوكمی زیندان و شه‌لاق بۆ كرێكاران، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئێخراج و بێكاری و ده‌ركردنی حوكمی زیندان و شه‌لاق هیچ كات ناتوانێت ده‌نگی مافخوازانه‌ی كرێكارانی ناڕازیی بكوژێنێته‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن و ئازادی بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌ سه‌ربه‌خۆكان بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازیی كرێكاران، به‌ مافی ره‌وا و بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای ئه‌وان ده‌زانێت.