مه‌حكوم كردنی گوشار بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری

692t
“كانوونی داكۆكیكارانی مافی كرێكار” وێڕای مه‌حكوم كردنی رێژه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری رایگه‌یاندووه‌ كه‌، ئه‌م چه‌شنه‌ كرده‌وانه‌ ناتوانێت پێش به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌ كرێكارییه‌كان بگرێت.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له‌ به‌شێك له‌ راگه‌یاندنی “كانوونی داكۆكیكارانی مافی كرێكار” هاتووه‌: “په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ر و مه‌حكوم كردنی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، ده‌ركردنی حوكمی زیندان و شه‌للاق بۆ كرێكارانی مانگرتوو و هه‌روه‌ها ده‌ركردنی سزای قورسی زیندان بۆ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ دوایین مانگی ساڵی رابردوو نیشان ده‌دات كه‌ گوشار بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.” له‌ درێژه‌دا وتراوه‌: “بێ گومان خه‌بات له‌دژی سه‌پاندنی لانیكه‌می حه‌قده‌ستێك كه‌ یه‌ك سێهه‌می هه‌زینه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاریش دابین ناكات، په‌ره‌ ده‌ستێنێت. زۆرتر بوونی رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری كرێكاران، ناكرێت به‌ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر و مه‌حكوم كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكار وڵام بدرێته‌وه‌.”