مه‌حكووم كرانی دوو هاووڵاتی به‌ ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری

له‌ ماوهی رۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “هاشم مورادی” و “ئیسماعیل محەممەدپوور” خەڵکی گوندی “شیناوێی شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئەمشارە، هەر یهكهو بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

به‌ پێی راپۆرتهكان، دادگا ئەو دوو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” تاوانبار کردووەشایانی باسه، “هاشم مورادی” کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ پاش بانگهیشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەز، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی وهسیقه‌ بە شێوەی کاتی لە گرتووخانه، ئازاد کرابووههروهها، “ئیسماعیل محەممەدپوور” (حاجی عەبدوڵڵاشەوی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی وهسێقه‌ بە شێوەی کاتی لە گرتووخانه‌ ئازاد کرابوو.