ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێكخراوی نه‌هێشتنی چه‌كی شیمیایی له به‌یانییه‌كدا، كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ی له بۆمبی “سارین و كلرۆین“ی مه‌حكووم كردووه.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له به‌یانییه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه كردووه كه ده‌وڵه‌تی سوورییه له ڕاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م چه‌كه شیمیاییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م چه‌كه خۆی بواردووه و له‌ناوی نه‌بردووه. له دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی شوڕای ڕێكخراوی نه‌هێشتنی چه‌كی شیمیایی له لاهه كه ٤١ وڵات ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوهیهن، به‌یانییه‌ی مه‌حكووم كردنی سوورییه به ٢٩ ده‌نگی ئه‌رێنی و سێ ده‌نگی مخالف پسه‌ند كرا. ئه‌م شوڕایه به پێی به‌ڵگه‌كانی سهلمێنداروی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.