مه‌حكووم كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ سێ ساڵ زیندان

ڕۆژی شەممە ۲۷ی بەفرانبار، دادگای ڕژیم له‌ سنە، حوکمی سێ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بە سەر هاووڵاتییەک بە ناوی ” زانا کەسرایی”، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان، سەپاند.

ناوبراو بە حوکمی دادگای سەرەتایی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ پێداچوونەوە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی سنە کراوە. زانا کەسرایی، ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی پووشپەڕی ئەمساڵ، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌كانی شاری سنە کرابوو. ئەو هاووڵاتییە پاش  ۲۲ ڕۆژ دەستبەسەری و تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی وه‌سیقه‌ بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.