رۆژی جومعه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، ته‌رمی هاوڕێ “خالید ره‌حمه‌تی” له نێو خه‌م په‌ژاره‌ی زۆری دۆستان و هاوڕێیانیدا له شاری یوتوبوری وڵاتی سوئێد ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. ته‌رمی هاوڕێ خالید به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها دۆستان و هاوڕێیانی دێرینی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی ئازادیخواز كه له شاره جۆراوجۆره‌كانی سوئێد و وڵاتانی دیكه‌ی ئوروپاییه‌وه هاتبوون، له شاری یوتوبوری وڵاتی سوئێد ئه‌سپه‌رده كرا. هه‌روه‌ها دوای ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی هاوڕێ خالید، رێوڕه‌سمێكی شكۆدار بۆ رێزگرتن له یادوبیرهوهرییهكانی ئه‌م هاوڕێیه خۆشه‌ویسته به‌ڕێوه‌چوو. له‌م رێوڕه‌سمه‌دا لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی پڕله شانازی خه‌باتی كۆمۆنیستی هاوڕێ خالید هه‌ڵدرایه‌وه و له‌سه‌ر ده‌رس و ئه‌زمونه‌كانی پێداگری كرا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، دڵی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری دێرینمان خالید ره‌حمه‌تی ناسراو به سه‌ی خالید له ته‌مه‌نی ٦٢ ساڵیدا، له شاری یوتوبوری وڵاتی سوئێد له لێدان كه‌وت.