مه‌راسمی به‌خاكسپاردنی بنه‌ماڵه‌ی ئایلان له‌ كۆبانی

395
رۆژی جومعه‌ ١٣ی مانگی خه‌رمانان، مه‌راسمی به‌ خاكسپاردنی ئایلان، كوڕه‌ منداڵه‌ ته‌مه‌ن ٣ ساڵه‌كه‌ و براكه‌ی و دایكی، له‌ كانتۆنی كۆبانی سوریه‌ به‌ڕێوه‌چوو.بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌سمه‌كانی “ئایلان كوردی”، منداڵه‌ ته‌مه‌ن ٣ ساڵه‌كه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی ده‌ریای توركیه‌ دۆزرایه‌وه‌، بووه‌ یه‌كێك له‌ دیمه‌نه هه‌ژێنه‌ر و‌ تراژیدیه‌كانی جیهان و سه‌رنجی بیروڕای گشتی به‌ره‌و قه‌یرانی په‌ناخوازان و ئاواره‌كان و سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئوروپایی به‌ره‌و ‌لای خۆی راكێشا. جگه‌ له‌ ئایلان، رێحان دایكی ئایلان و گالیپ برا پێنج ساڵ ته‌مه‌نه‌كه‌ی، له‌ جه‌ریانی نوقمبوونی كه‌شتی په‌ناخوازان گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ ته‌رمی ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بۆ كۆبانی گواسترایه‌وه‌ و له‌ نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كران.