ته‌شكیلاتی ده‌روه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران ــــ واحێدی سوئیس، به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، له مه‌راسمێكی شكۆداردا له شاری “زۆریخ” به‌شداری كرد.ئه‌م مه‌راسمه به به‌شداری ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، حیزبه‌كان و رێكخراوه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری زۆریخ و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی سوئیس، له‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو. راگه‌یاندنه‌كانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به زمانه‌كانی فارسی و ئینگلیسی له نێوان خه‌ڵكدا به شێوه‌یه‌كی به‌رین بڵاو كرایه‌وه. به‌شدار بووان پاش سوخه‌نڕانی، بڵاو كردنه‌وه‌ی سرود، به به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێكی شۆڕشگێڕانه به‌ره‌و مه‌یدانی سه‌ره‌كی شاری زوریخ وهڕێكهوتن. جێگای ئاماژیه، پۆلیسی سوئیس به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشی كرده‌سه‌ر به‌شداربووانی ئه‌م مه‌راسمه و ژماره‌یه‌ك له‌وانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.