سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری شاهرۆخ زه‌مانی، به به‌شداری بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ناوبراو وێڕای خه‌ڵكی ئازادیخواز و خه‌باتكاری شاری ته‌ورێز به‌ڕێوه‌چوو.مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاره جیاجیاكانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. له مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی شاهرۆخ زه‌مانیدا راگه‌یاندنی حه‌وت رێكخراوی كرێكاری به بۆنه‌ی مه‌رگی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه خوێندرایه‌وه كه به‌ره‌وڕووی پێشووازی به‌شداربووان بۆوه. هه‌روه‌ها له‌م مه‌راسمه‌دا شیعریش خوێنداریه‌وه. به‌شداربووان دروشمگه‌لێكی وه‌ك “شاهرۆخ زه‌مانی زیندووه، بژی زه‌مانی و زه‌مانی زه‌مانی رێگاكه‌ت به‌رده‌وامه”، به‌رز كرایه‌وه و یادی ئه‌م كرێكاره سوسیالیسته و یه‌كێك له سیما ناسراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی ئێرانیان رێزلێگرت. شایانی باسه رۆژی یه‌كشه‌ممه شاهرۆخ زه‌مانی خه‌باتكاری ماندوونه‌ناس و بوێری بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج گیانی له‌ده‌ستدا. شاهرۆخ زه‌مانی له ساڵی ١٣٩٠وه له زیندان به‌ندكرابوو. ناوبراو به بۆنه‌ی خه‌بات بۆ دیفاع له مافی كرێكاران و مرۆڤایه‌تی، به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا و له خراپترین بارودۆخ و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا به‌ندكرابوو.